سیستمی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەرداهات

شەوی ڕابردوو فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى تایبەت بە گۆڕینى سیستەمى دابەشکردنى بەنزینى حکومى سڕییەوە

 

فەرمانگەکە کەسەر بە ئەنجومەنى وەزیرانە بڕیارێکى لەبارەى گۆڕینى دابەشکردنى بەنزین بڵاوکردەوە، کە بەپێی بڕیارەکە لەمەودوا پشت بە ژمارەى ئۆتۆمبێلى پارێزگاکان دەبەسترێت

فەرمانگەکە دواتر بڕیارەکەى سڕییەوە، بەبێ ئەوەى هیچ روونکردنەوەەیەک بدات لەو بارەیەوە و دیار نییە سیستەمەکە جێبەجێ دەکرێت یان نا.



PM:01:19:25/07/2022