بەرپرسێكی باڵای وزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت "ئەمشەو سێ كاتوێشا ئاڕاستەی كیڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە، بەڵام بەرهەمهێنانی غاز نەوەستاوە و بەردەوامە".
ئەحمەد موفتی بریكاری وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (ئێن ئاڕ تی)ی راگەیاندوە "ئەمشەو سێ كاتوێشا ئاڕاستەی كیڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە، بەڵام بەرهەمهێنانی غاز نەوەستاوە و كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی غازنەبووە".
موفتی وتویەتی "دەستییان بە لێكۆڵینەوەكردووە ولە ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا وردەكاری زیاتر لەسەر هێرشەكە بڵاودەكەنەوە".