لەبارەی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر حزبوڵا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

وتەبێژی سەربازی لیواکانی حزبوڵای عێراق هێرشدەکاتە سەر ئەو کەسانەی لە سلێمانی هێرشیان کردۆتەوە سەر کۆرمۆر و، دەڵێت" تاوانکارە نا پاکەکان دەیانەوێت لە رێگای ئەم هێرشانەیانەوە کارتەکان تێکەڵ بکەن".

جەعفەر ئەلحوسێنی وتەبێژی حزبوڵای عێراق بەمشەوە راگەیاندنێکی لەسەر هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بڵاوکردەوەو دەڵێت" گروپە تاوانکارە ناپاکەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی هێرشەکانی ئەم دواییەوە کارتەکان تێکەڵ بکەن و لەڕێگەی هێرشە مووشەکییە گوماناوییەکانەوە ناکۆکی دروست بکەن کە کۆمپانیایەکی نەوت دەکەنە ئامانج کە لە سلێمانی کاردەکات."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت" دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەرو هێزە ئەمنییەکان ئەگەر جدین، دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گرووپانە ببنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن و، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بەم پەرەسەندنە ئەمنیانە راپەڕێنن".

شەوی ٢٥ ی تەموز سەرلەنوێ چەند مووشەکێک ئاراستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، ئەمجارە ئاماژەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە هێرشەکە زیانی مادی بە دواوە بووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.  



AM:01:11:26/07/2022