ڤیدیۆ.. تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی دهۆک

لە کاتێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە نیویۆرک ئەنجومەنی ئاسایش بە ئامادەبوونی د. فواد حسێن وەزیری دەرەوە لەسەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق کۆدەبێتەوە، هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بێ گوێدانە ئەو کۆبوونەوەیە چەندین شوێنێ ئامێدی و ناوچەکانی چیایی مەتینیان بۆردومان کرد.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایش لە راگەیاندنێكدا سەرکۆنەی هێرشەکەی بۆ سەر پارێزگای دهۆک کرد و دەڵێت، "پشتیوانی سەربەخۆی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین".

بۆ بینینی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ سێ شەممەی چیای مەتین لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، لەم لینکەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..



PM:03:22:26/07/2022