"نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكان دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیووە"

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەراورد بە سێ‌ مانگی رابردوو نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكان دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیووە". 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی بریكارەكانەوە بەردەوامی هه‌یه‌، نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی هاووڵاتیان ڕووى لە دابەزین كردووە به‌تایبه‌ت ماددە خۆراكییەكانی وەك برنج و زەیت ‌و شەكر". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

وتیشی" ئێمە چاودێری نرخەكانمان كردووە لە بازاڕەكاندا بەراورد بە سێ‌ مانگی رابردوو نرخەكان دابەزینی باشیان بەخۆیانەوە بینیووە، بەجۆرێك كارتۆنێك زەیت لە ٦٣ هه‌زار دینارەوە بۆ ٤٩ هەزار دینار دابەزیووە، كارتۆنێك چا ١١ هەزار دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، برنج و نۆكیش بەهەمان شێوە دابه‌زیون". 


PM:07:15:28/07/2022