نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠١ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.

 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە.



AM:08:43:30/07/2022