لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانکى ناوەندى عێراق فرۆشتنى دۆلارى بە بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو زیادکردووە کە زیاتر لە ١ ملیار دۆلاری فرۆشتوە.
هەفتەی ڕابردوو بانکى ناوەندی عێراق بڕى ١ ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٩٣ دۆلارى فرۆشتووە لەو بڕەش ١ ملیار و ٣١٧ ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە بووە، تەنیا ٦٦ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی سێشەممە بووە كە ٢٨٢ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار و ٤٦٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلاری فرۆشتبوو.