چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە جەماوەرەکەی دەکات دەستبکەن بە خۆپیشاندان

چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەلایەن مالکی یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، داوا لە جەماوەرەکەی دەکات دەستبکەن بە خۆپیشاندان، ئەمەش مەترسی رووبەڕووبوونەوە هەیە لەگەڵ لایەنگرانی سەدر کە ئێستا لە مەیدانی تەحریر و ناوچەی سەوزن.

لە یەکەم هەڵوێستیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە جەماوەرەکەی دەکات بچنە سەر شەقام و خۆپیشاندان بکەن.

لە بارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆوە لە بەغدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت " بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو رووداوانە دەکەن بە تایبەتی دەستبردن بۆ دامەزراوە دەستوورییەکان، هێرشکردنە سەر پەرلەمان، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری، هێرشکردنە سەر دامەزراوە فەرمییەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان".
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای دانبەخۆداگرتن لە خۆپێشاندەران دەکات و داواش دەکات کە خۆپێشاندانەکە ئاشتییانە بێت و " دوور بێت لە هەر گرژی و هەڵچوونێک و دەشڵێت، دەبێت دامەزراوە فەرمییەکان پارێزراوبن، لەسەروو هەموویانەوە دەسەڵاتی دادوەری و وەستانەوە لە دژیان "پێشهاتێکی مەترسیدارە".





PM:02:32:30/07/2022