لێدوانێكی نوێ لە سەدرەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان



بەڕێوەبەری نوسگینەی موقتەدا سەدر لە شاری بەغدا رایدەگەیەنێت "خۆپیشاندانەكانی بەغدا بە سەركردایەتی رەوتی سەدر نییە، بەڵكو رەوتی سەدر بەشێكە لە خۆپیشاندانەكە، خۆپیشاندانەكان دژی كاندیدكردنی سودانی نییە، بەڵكو دژی گەندەڵییە".

ئەو لێدوانەی نووسینگەی سەدر دوای ئەوە دێت كە ماوەی چەند رۆژێكە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە دژی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندانی گەورە كردووە و بینای پەرلەمانی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە كۆبوونەوەكانی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.




PM:07:44:30/07/2022