بڕیارێكی نوێ لە (چوارچێوەی هەماهەنگی)یەوە

لیژنەی ئامادەكاری خۆپیشاندانەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لەسەر داوای سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆك هۆزەكان و پیاوانی ئاینی بڕیاردرا بە دواخستنی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاتێكی نادیار.

لیژنەی ئامادەكاری خۆپیشاندانەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێكدا داوای لە ئەندام و لایەنگرانی كردووە لەسەر داوای سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆك هۆزەكان و پیاوانی ئاینی بڕیاردرا بە دواخستنی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ كاتێكی نادیار.

ئەو دواخستنەش لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە دژی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندانی گەورە كردووە و بینای پەرلەمانی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە كۆبوونەوەكانی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.





PM:08:44:30/07/2022