وەزیرەكەی سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


وەزیرەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و لیژنەی خزمەتگوزاری پێك بهێنن.

ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر چەند رێنوێنییەكی بۆ خۆپێشاندەران بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "رەنگە نوێژی هەینی لە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕانەكەتان بكەین." 
 
ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر رایگەیاند "خۆپێشاندەران هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و لیژنەی خزمەتگوزاریی پێكبهێنن، خشتەی پاسەوانی دابنێن، بەڵام بەبێ چەك."

چەند رۆژێكە لایەنگرانی سەدر دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و بینای پەرلەمانی عێراقیان دەستبەسەردا گرتووە.



PM:08:39:31/07/2022