نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت کە ماوەی پێنج مانگە نرخی نەوت بەو شێوەیە دانەبەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نرخی برنت لە ئێستادا بە ٩٩ دۆلار و ٨٩ سەنتە، لە دوا داخستندا بە بە ١٠٣ دۆلار و ٩٧ سەنت بوو، هەر ئەمڕۆ بە رێژەی -٤% دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٩٣ دۆلار و ٥٩ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٩٨ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو، بەم شێوەیە هەر ئەمڕۆ بەرێژەی -٥.١٤ % نرخەکەی دابەزیووە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەمەو پێش بەهۆی ئاکامەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بوو، بەلآم بەهۆی هەوڵی سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئەوروپاوە ئەمڕۆ نرخی نەوت بەم شێوە خەیاڵیە دابەزی.



PM:08:35:01/08/2022