پەرلەمانتارێكی پارتی: بۆ وەڵامی سەدر چاوەڕوانی سەرۆك بارزانین



پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت "بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، چاوەڕێی وەڵامی سەرۆك بارزانین".

شەوی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وتارێكدا داوایكرد پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت.
 
شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێرا قبە (رووداو)ی راگەیاندووە "ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆك بارزانین، حیزب هەر بڕیارێك بدات لەو بارەوە ئێمە پابەندین پێی".

دوای وتارەكەی سەدر بەشێك لە سەركردەكانی عێراق هەڵوێستی خۆیان راگەیاند، لەوانەش هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكانی پشتگیری قسەكانی سەدریان كرد. هەرچی نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە داوایكرد بۆ دیالۆگێكی جیددی پەناببرێتە بەر دەستوور.



PM:12:08:04/08/2022