فازڵ میرانی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو لێدوانە بۆچوونی خودی خۆیەتی، نەک بۆچوونی فەرمی پارتی". 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:  

ڕوونکردنەوەیەک لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە  

لێدوانێكی من لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق كە گوتبوم كارێكی ئاسان نیە، بە هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدرایەوە، بۆ بەرچاوی هەموو لایەك ئەم لێكدانەوەیە ڕاست نیە، ئەمە تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆم بوو لەبارەی میكانیزم و هەنگاوە دەستووری و یاساییەكانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.  

فازڵ میرانی  


PM:11:05:04/08/2022