ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە پشووە، بۆیە ئەو كەسانەی فیزای ئێران وەربگرن، سبەینێ سەردانیان بكەن.
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەین ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو لە كونسوڵگەری ئێران پشووە، ئەوانەی ڤیزایان پێویستە، تكایە سبەی شەممە وەری بگرن".
ساڵانە بە هەزاران هاوڵاتی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشت و بازرگانی و چارەسەری پزیشكی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.