ژنێکى دووگیانی تەمەن (٢٨) ساڵ خۆى سوتاند

لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی دووگیانی تەمەن (٢٨) ساڵ، بەهۆی کێشەکی خێزانی ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا و دواى چەند رۆژێک مانەوەى لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.  
 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ژنێکی دووگیانی خەڵکی بەخشی بێڵەوار سەر بە شاری کامێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ع، ف) تەمەن (٢٨) ساڵ، کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، دوێنێ هەینی بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتان و قورسی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ژنە  خەڵکی گوندی پرتاڵە هەفتەی پێشوو بەهۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ناوبراو کە خاوەنى منداڵێکە، دووگیان بووە و کۆرپەلە سێ مانگانەکەشی گیانی لەدەستداوە.  


PM:01:33:06/08/2022