زارا محەمەد دوای دوو هەفتە لە کۆچی دوای باوکی گەڕێندرایەوە زیندان

 زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی دوای دوو هەفتە لە کۆچی دوایی باوکی بە مەبەستی تەواوکردنى سزای زیندانیەکەى، گەڕێندرایەوە زیندان.

 

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..  

 

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاویکردەوە، زارا محەمەدی  بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، ٢٦ى حوزەیران دوای ئەوەی باوکی لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێریی چڕدا ڕاگیرابوو، بە مەبەستی چاوپێکەوتنی باوکی رێگەى پێدرا١٠رۆژ لەبەندیخانە بچێتە دەرەوە، دواتر و بەهۆى مردنى باوکى سێ جار وادەکەى بۆ دریژکرایەوە

 

زارا دواجار دوای ٤٠ ڕۆژ و لەکاتێکدا دوو هەفتە لە کۆچی دوایی باوکی تێپەڕبووە، گەڕایەوە بەندیخانە

 

ناو براو لە ڕابردوودا بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سزاى ١٠ ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا، دواتریش سزاکەى بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە. 



PM:01:30:08/08/2022