ئەمەریكا لەسەر دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە خۆپیشاندانەكان هاتە دەنگ


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق نیگەرانی خۆی لە بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و فیشەكی لاستیك بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان دەربڕی.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بۆ ئەوەی دیموكراسی سەر بگرێت، پێویستە حكومەتەكان پارێزگاری لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە گشتگیرەكان بكەن كە دەستوور گەرەنتی كردووە، لەوانەش ئازادی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، ئازادی ڕادەربڕین، مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە و پرۆسەی یاسایی، مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ جێبەجێكردنی خۆیان بە ئازادی و بەبێ دەستێوەردان كار بكەن."  

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا وتویەتی "داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەین پێداچوونەوە بەم ڕێكارانەدا بكەنەوە و جەخت بكەنەوە لەو ڕۆڵە گرنگانەی كە ڕۆژنامەگەری ئازاد و كۆبوونەوەی ئاشتیانە و سەروەری یاسا لە پرۆسەی دیموكراسیدا دەیگێڕن."  



PM:09:55:08/08/2022