نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دینار بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥١ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٧٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٨١٠ دینارە.

 - نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٦١ هەزار دینارە.


AM:10:02:09/08/2022