بافڵ تاڵەبانی: کۆن ئەژی ئەمینم بە پۆستاڵەکانم نەسیحەت دەکرد( ڤیدیۆکەی ببینە)


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری کە لەلایەن یەکێتی یەوە لابراوەو تا ئێستا لە هەولێر هیچ فەرمانێکی لادانی بۆ دەرنەچووە، رایگەیاند " من وەختی خۆی بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد".

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ی ئاب دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بە ئامادەبوونی بلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، بافڵ تاڵەبانی لێدوانێکی کورتی لە بارەی هەڵبژاردنەوە بۆ رووداو راگەیاند، دواتر لە پرسیارێکدا لەسەر ئەژی ئەمین، وتی " ئەژی ئەمین ئێستا رۆیشتووە و وابزانم لەناو پارتیدایە و لە هەولێرە".

هەروەها وتیشی " ئەو ئێستا هیچ پۆستی نییە و برادەرانی پارتی حەقە زوو زوو نەسیحەتی بکەن، من وەختی خۆی بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد".

ڕۆژی ١٠ ی ئازاری ئەمساڵ بەبڕیاری سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی ، جەلالی شێخ ناجی لە جێگای ئەژی ئەمین کردە بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، بەڵام تا ئێستا لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە فەرمانی رەسمی بۆ ئەو گۆڕانکارییە دەرنەچووە، ئەژی ئەمین زیاتر پەیوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە هەیە.



PM:06:29:10/08/2022