نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی ئاب، لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا لە سنووری ڕاپەڕین،
دووكەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، "كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ڕوداوێكی
هاتووچۆ ڕوویدا لە دۆڵەبەفرە لەجـۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلی مینی پاسی نیسان
و ئۆتۆمبێلی تایبەت ئۆپڵ".
هەر لە ڕاگەیاندراورکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە، دوو كەس
گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.