هاوڵاتییەکی کورد لە سنوورى قەزاى خانەقین دەکوژرێت

هاوڵاتییەکی کوردی تەمەن (٢٧) ساڵان لە سنوورى قەزاى خانەقین کوژرا و لەسەر ئەو رووداوە سکاڵا دژى (٢٣) کەس تۆمارکراوە. 
 
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" هاوڵاتییەکی کورد لە سنوورى قەزاى خانەقین کوژراوە، کە شوێنەواری گوللە بەسەریەوە هەبووە". 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکە ناوى (ع ،ح، ب)ە و تەمەنى (٢٧) ساڵە و پیشەى کاسب بووە، لەسەر ئەو رووداوە سکاڵا لە دژى (٢٣) کەس تۆمارکراوە، کە لە هەمان عەشیرەتى کوژراوەکەن.
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە باسی لەوەکرد، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کوشتنى ئەو کەسە بەهۆى کێشەى عەشایرییەوە بووە. 


PM:01:40:12/08/2022