وەزیری سەدر رایدەگەیەنێت" رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانێکی فراوان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت".
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوای کفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڕیاردرا خۆپیشاندانی داهاتوو بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچێت و ژمارەیەکی زۆری لایەنگرانی سەدر بەشداری تێدا بکەن".
لەبارەی کات و شوێنی خۆپێشاندانەکان وەزیرەکەی موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردرا کاتژمێر (٥:٠٠)ی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر بەڕێوەبچێت، دواتریش خۆپیشاندەران بەڕێپێوان بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بەڕێبکەون".