چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەرەی دەکات

دوای ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد، ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوەبچێت، لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" داواتان لێدەکەم ئامادەباشیتان هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە بەمەبەستی ئەوەی پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت و خزمەتی نیشتیمان". 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بەم نزیکانە کات و شوێنی خۆپیشاندانەکانی داهاتوو دیاریدەکرێت و داواش لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان ئامادەبکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەت دەوڵەتی ئێوەیە، وڵات وڵاتی ئێوەیە ئێوە ئازارتان چەشت شەهیدتان دا بۆ بەرگریکردن لێی، ئەم خۆپیشاندانانە بۆ حزبێک یان رەوتێک یان لایەنێکی دیاریکراوە نییە، خۆپیشاندانی گەلە کە دەیانەوێت دەوڵەت بپارێزن لە پێناو ژیانێکی سەلامەت و سەروەری و سەربەخۆی، لەپێناو رزگاربون لە بێکاری و هەژاری. 


PM:11:30:15/08/2022