هێزێكی چەكدار لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی بڵاوەیپێكرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ هێزێكی چەكدار لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی بڵاوەیپێكرا. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ لە شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی تیروپشکەوە نزیکی (٦٠) پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی مەترسی ئەوەیان هەیە گرژی و ئاڵۆزی دروست بێت.

لە لایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ لە شارەوانی سلێمانی (موزایەدە)ی موڵکی گەورە دەکرێت، کە کێ بەکێی تێدا دەبێت. 

ئەو هێزە کە هێزی کۆماندەیە، نێردراونەتە شارەوانی سلێمانی بۆ بەرگرتن لەهەر کێشەیەک، کە لەسەر ئەو دوو پرسە دروست بێت. 


AM:10:34:16/08/2022