ئەمڕۆ چوار شەممە، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری
ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، كە ئەو یەختەی بە ژمارەیەك كۆچبەرەوە نقوم بوو لە
دورگەیەكی یۆنان هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی
كوردستانی تێدابووبێت.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری
ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند "ئەگەر چی لە زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەواڵی
ئەوە بڵاو كرایەوە، كە گوایە هاووڵاتی عێراقی و هەرێمی كوردستان لە ڕووداوی ژێر
ئاوكەوتنی ئەو یەختەی، كە لە ١٠ ی ئەم مانگە لە نزیك دورگەی كارپاتۆسی وڵاتی یونان
نوقم بوو بێسەروشوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە، دوای بەدوا داچونێكی وردی نوێنەرانی
دەزگای لوتكە لە وڵاتی یونان و وڵاتی توركیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی
عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی یۆنان و توركیا
هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ پشت ڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵا،نە كە بڵێت كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی
كوردستان لەو یەختەدا هەبووە."
دەشڵێت "تائێستا بەهیچ شێوەیەك نە لە كۆچبەرە
بێسەروشوێن بووەكان و نە لەكۆچبەرە ڕزگار بووەكان هیچ هاولۆاتیەكی عێراقی و كورد تۆمار
نەكراوە ، بۆیە بە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونەكانمان".
ناوبراو جەختیشیکردەوە، ئەگەرچی ژێرئاو كەوتنی
یەخت و بێسەروشوێن بوونی كۆچبەر لە هەر سوچێكی جیهان هەواڵێكی دڵ تەزێن و ناخۆشە،
بەڵام دوای بەدواداچونی نوێنەرەكانمان لە وڵاتی یۆنان و توركیا پێیان ڕاگەیاندین،
كە هیچ هاووڵاتیەكی عێراقی و كورد لەم ڕووداوی ۱۰/٨/٢٠٢٢ تۆمار نەكراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە بەڕێزانە،
كە لە پێناو بیستنی هەواڵێكی ڕۆڵەكانیان بەپەرۆشن پیان ڕادەگەیەنین، كە هیچ كوردێك
تۆمار نەكراوە لەو ڕووداوەدا.