"نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد ناکرێت"

بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" گرێبەستیان لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکردووە بۆئەوەی نرخی کارەبای پێوەری زیرەک زیادبکرێت". 
 
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند" ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە بریتییە لە ئەنجوومەنی وەزیران، ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا هیچ دەسەڵاتێکمان بۆ گۆڕینی نرخی کارەبا نییە، تەنیا دەتوانین پێشنیاز بکەین، هیچ پێشنیازێکمان بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەوبارەیەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە". 
ئەوەشی خستەڕوو، وەکو بریکاری وەزیری کارەبا هیچ زانیارییەکم نییە کە گرێبەست لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک بۆ زیادکردنی نرخی یەکەی کارەبا کرابێت، هیچ نووسراوێک لە لایەن منەوە بەرزنەکراوەتەوە و نەنێردراوە.


PM:10:00:18/08/2022