لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەمڕۆ هەینی  بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "هیچ پێشنیازێک بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا نەکراوە"

 

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە بریتییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا هیچ دەسەڵاتێکمان بۆ گۆڕینی نرخی کارەبا نییە، تەنها دەتوانین پێشنیاز بکەین، هیچ پێشنیازێکیشمان بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەوبارەیەوە نەکردووە". 

 

  وتیشی "وەکو بریکاری وەزیری کارەبا هیچ زانیارییەکم نییە کە گرێبەست لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک بۆ زیادکردنی نرخی یەکەی کارەبا کرابێت؛ هیچ نوسراوێکیش لە لایەن منەوە بەرزنەکراوەتەوە و نەنێردراوە". 



AM:11:31:19/08/2022