چەمچەماڵ.. کەسێک بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ ی ئاب، قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی شۆڕش لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.


رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە ئاشکرای کرد بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی شۆڕش لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.


ئەوەشی ڕاگەیاند" هاوڵاتییەکە ناوی (آ.ع)ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ە، هەروەها دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلییە لە شاری کەرکوک، دوابەدوای ئاگادارکردنەوەشیان لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، هاوڵاتی ناوبراو جەڵتە لێیداوە و بەوهۆیەشەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

 



AM:11:26:24/08/2022