کەمێک پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆتایی هات، لە کۆبوونەوەکەدا پرسى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه، له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به بابه‌تی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ڕێز له واده یاساییه‌كان بگیرێت و هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و دوا نه‌خرێت.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت و به‌رفراوانی سه‌باره‌ت به سێكته‌ری ئاوی خواردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕو، له ڕاپۆرته‌كه‌دا، به زانیاری و داتا، كێشه و ئاسته‌نگ و گرفت و پێشنیار و ڕاسپارده و پلانی كورتخایه‌ن و خێرا و درێژخایه‌ن و ستراتیجی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه رونكرایه‌وه، له ناویشیاندا ئاماژه به سه‌رچاوه‌كانی ئاو درا كه ڕۆژانه زیاتر له سێ ملیۆن و ١٢٥ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابینده‌كرێت، واته ٥٠٠ لیتر بۆ هه‌ر بهشدارێك له ڕۆژێكدا، كه ژماره‌ی به‌شداربوان زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوبه‌شه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕوی پڕۆژه‌كان و كێشه و گرفته ته‌كنیكیه‌كان و تێچوی به‌رهه‌مهێنانی ئاو كه ساڵانه بڕی ٥٠٠ ملیار دیناره له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت.
ئەوەش هاتووە" ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه هه‌مو هه‌وڵێك بخاته‌گه‌ڕ بۆ دابینكردنی ئاوی پاك و خاوێن بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، ده‌بێت كێشه و قه‌یرانی كه‌مئاویش له‌به‌رچاو بگرین و پێویسته به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك، كار بكه‌ین له پێناو ڕێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی ئاو و زیادبه‌كارهێنانی ئاو، به‌تایبه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی، كه دوچاری قه‌یرانی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین و كه‌مبونی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی ده‌بێته‌وه و پێویسته له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه ئاماده‌كاری پێویست بكرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه و سنورداركردنی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی وئابوری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پلاندانان) و سه‌رۆكایه‌تی دیوان و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دا، بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاریی پێویست بگرنه‌به‌ر سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌ت كه له كۆبونه‌وه‌كه خرانه‌ڕو به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له بڕگه‌ی دوه‌مدا، جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ، ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی كه له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م جێبه‌جێكراون یان له قۆناخی جێبهجێكردنن و وا بڕیاره داشبۆردی ئه‌م زانیاریانه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا بخرێته به‌رده‌ستی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان.