بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق، دادگا بڕیاری دا، دانیشتنی خۆی له‌باره‌ی داوای ژماره (١٨٨)ی ئیتیحادی، كه له لایه‌ن نه‌سار زه‌غیر ئه‌لڕه‌بیعی، ئه‌مینداری كوتله‌ی سه‌دره‌وه، پێشكه‌ش كراوه دوابخات بۆ رۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢.
ڕوونیشیکردەوە، ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه له‌سەر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەرلەمان و پابه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆماره بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی، به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (٦٤) له ده‌ستووری ئیتیحادی.