وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ٢٥ هەلی کاری ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ٢٥ پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت".