هاتوچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو مۆڵەتە نوێیەی بە سیستەمی نوێی دیجیتالی دەدرێت بە شۆفێران تەنها بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە و نێودەوڵەتی نییە".  

لە ڕوونکردنەوەیەکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند" بەپێی ڕێنمایی ژمارەی ٣ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مۆڵەتە نوێیەی، کە بە سیستەمی نوێی دیجیتالی دەدرێت بە شۆفێران تەنها بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە و نێودەوڵەتی نییە".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چوونە دەرەوە پێویستت بە مۆڵەتی نێودەوڵەتییە، کە لەسەر بنەمای ئەو مۆڵەتە پێت دەدرێت.


PM:08:34:25/08/2022