سەدر بە مەبەستی شەڕ راگرتن مانگرتنی لە خواردن راگەیاند

ئەمشەو یەک شەممە ٢٩ ی ئاب بە مەبەستی راگرتنی شەڕی نێوان چەکدارانی سەدر و چەکدارانی چوارچێوە، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لەرێگات حەیدر جابری کەسی نزیکیەوە بڵاوکرایەوە، مانگرتنی لە خواردن راگەیاند.

حەیدر جابری کەسایەتی نزیکی سەدر، لە توییتەر بڵاویکردەوە کە موقتەدا سەدر بە مەبەستی شەڕ راگرتن لە نێوان سرایا سەلام و چەکدارانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی با مانگرتن لە خۆردن کرد.

کازمی سەرۆک وەزیران داواکەی موقتەدای بەرز نرخاند. 

هادی عامریش داوای هێمنکردنەوەی دۆخەکەی دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە قورسی و بە هەموو جۆرە چەکێک شەڕ لە بەغدا و بەسرە بەردەوامە.

تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی شەڕەکە لە هەردوولا نەزانراوە، بەلآم دوو سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی سەوز کوژراون. هەروەها ١٢ خۆپیشاندەریش پاشنیوەڕۆ کوژراون.


 

PM:10:45:29/08/2022