تەقینەوەیەک لە بەغداد ڕوویدا
کوژراو و بریندار هەیە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ تەقینەوەیەک لە باکورى بەغدای پایتەختی عێراق روویدا، کە بەهۆیەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، تەقینەوەیەک لە ناحیەی تەرمییەى باکورى بەغداد ڕوویدا، کە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە حەشدى شەعبى کردووەتە ئامانج. 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئەندامێکى هێزەکانی حەشدی شەعبی گیانی لەدەستداوە و سێ ئەندامى دیکەش برینداربوو. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینەوەكانیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە.


AM:11:42:31/08/2022