بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بڵاویكردەوە،
بڕیارە داتاكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بكرێن بە ئەلیكترۆنی و بۆ ئەو مەبەستە
چەند ئامێرێك بۆ نەخۆشخانەكە دابینكراون.
د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی
ڕایگەیاند، "لەسەر پێشنیاری دكتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی،
داتاكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەكرێن بە ئەلیكترۆنی".
دەشڵێت " بۆ گۆڕینی سیستەمی نەخۆشخانە بۆ ئەلیكترۆنی
، ئەمڕۆ بیست ئامێری كۆمپیوتەرو پێنج ئامێری ئایپادمان بۆ دابین كرا، بەزووترین
كات سیستەمەكە دەكەوێتە كار".