هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە،
ئێستا بەهۆی نەمانی لۆد لەسەر بەڕێوبەرایەتییەكە، ڕۆژانی شەممە لە ئەركدا نابن بۆ
پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لێدراون و پشكنینی دووبارەیان هەیە.
لە ماوەی ڕابردوودا هاتوچۆی
سلێمانی بەهۆی بوونی لۆدێكی زۆر، ڕۆژانی شەممەی دیاری كردبوو بۆ پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی
كە لێدراون و پشكنینی دووبارەیان هەیە، ئێستا بەهۆی نەمانی ئەو لۆدەوە، لێژنەكەمان
ڕۆژانی شەممە لە ئەركدا نابن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا
ئەوەشهاتووە، وەك ئۆتۆمبێلەكانی دیكە لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانە
دەكرێت كە لێدراون و پشكنینی دووبارەیان هەیە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری خۆی دەداتە هاوڵاتیان، لەکاتی سەردانی کردنی بەشی مۆلەت بۆوەرگرتنی
فۆرم یان تازەکردنەوەی مۆڵەت، دەبێت ئەو بەڵگەنامانەیان بەوێنەی ڕەسەن لەلابێت.
1 کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی
2 کارتی زانیاری
3 مۆڵەتی بەسەرچو(بۆئەوکەسانەی مۆلەت تازەدەکەنەوە)
4 پاسەپۆرت ئەگەرهەیان بێت،وەئەگەر
نەیانبێت سپێلی ناوی سیانی خۆیان بەئینگلیزی لەسەر هەربەڵگەنامەیەکی فەرمی یان نوسینگەیەکی
وەرگێڕان وەربگرن وهاوپێچی بکەن لەگەل بەلگەنامەکانیان.