لە شاری سلێمانی لە دوو مانگی رابردوودا بەھۆی فێڵكردن لە شۆفێران و دەستكاریكردنی كوالێتی بەنزینەوە ١٦ بەنزینخانە سزادراون.
ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە "لە مانگی دوو مانگی ڕابردوودا ١٦ بەنزینخانە بەھۆی خراپی كوالێتی بەنزین و دەستكاریكردنی عەداد سزادراون و سزاكانیان پێبژاردن بووە بە بڕی جۆراوجۆر".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە لیژنەی تایبەت بە بەنزینخانەكان پشكنین بۆ بەنزین ئەنجام دەدەن، ھەر بەنزینخانەیەك سەرپێچی بكات یان دەستكاری كوالێتی و عەداد بكات سزا دەدرێت.