وەزارەتی پەروەردە لە بڵاوکراوەیەکدا، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆ ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، و دەڵێت، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ۹ ی بنەڕەتی خولی یەکەم ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە دەبێت.
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان لە ٧ی ئایار دەستپێدەکات و لە ١٤ی ئایار کۆتایی دێت.