لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ئاگر دەکەوێتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو یەکشەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ئاگر لە هۆتێل (پلازا)ی شاری هەولێر کەوتەوە، کە چوار کەس بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و برینی یەکێک لە سوتاوەکان سەختە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، ئاگرەکەش بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە. 


PM:10:50:04/09/2022