ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت ڕاپۆرتی مانگانەی نەوتی بارکراوی هەرێمی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە مانگی ئابی ئەمساڵ رۆژانە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی مانگی ئابدا ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده كردووه و حكومه‌تی به‌غداش ١٠١ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده كردووه، كه كۆی گشتی سێ ملیۆن و ٦٣٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌نارده كردووه، هەروەها هەناردەی هەرێم (١٠.٢%)ی کۆی نەوتی هەناردەکراو پێکدەهێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە" لە مانگی ڕابردوودا چین لە ریزبەندی یەکەمی کڕیارانی نەوتی حکومەتی فیدراڵە بە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل و هیندستان بە ٢٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل و ئەمریکاش بە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل".
ئاماژە بەوەشکراوە، وڵاتی یۆنان لە پلەی یەكەمی کڕیارانی نەوتی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەو ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و ٢٩ هەزار بەرمیل و ئیمارات بە (٧٤٨) هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدایە.
ڕێکخراوی ڕوونبین لە بڵاوکراوەکەیدا نرخی نەوتی هەرێمی دیاری نەکردووە، کە کۆی فرۆشراوی ئەو مانگە چەند بووە.