کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتووچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت" لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئەمشەو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" لەسەر رێگای نێوان کۆیە - تەق تەق نزیك پاڵاوگەی شیواشۆك ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسانی دەبڵ وەرگەڕا، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکەی و سێ سەرنشین بریندار بوون و سەرنشینێکیش گیانی لەدەستدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم سەرنیشنەکان ئەندامی یەك خێزانن و دانیشتوی قەزای چۆمان - ناوچەی باڵەکایەتین.


AM:12:06:09/09/2022