سەبارەت بە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی روونكردنەوە دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان كە هەریەك لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم نوسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی سلێمانی، هەولێر و دهۆكی كردوە و هاتووە، لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان و كارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە كە هەر یەك لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان بە پشت بەستن بە رێنماییەكان.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، چیدی هاوڵاتی پێویست ناكات سەردانی هاتوچۆی گشتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بكات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵكو هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت.




PM:06:03:09/09/2022