نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٤٨ لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕیشدا بە ٩٢ دۆلار و ٨٤ سەنت بوو.

 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی نەوتی خاو لە بازاڕدا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بڕیاری دا، (١٠٠) هەزار بەرمیلی نەوت ڕۆژانە کەمبکاتەوە، لەبەر ئەوەی داواکاری لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە کەمی کردووە، ئەمەش پەیوەندی بەو مەترسییەوە هەیە، کە لەسەر سستی گەشەنکردنی ئابوری لە جیهاندا هەیە.



AM:08:42:12/09/2022