ئەنچیلۆتی: لایپزیگ قورسە، بێنزیماش لە دێربی مەدرید دەبێت



 کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ئاشکرای کرد کە بیر لە گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ناکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کەریم بنزیما دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە یاری دێربی داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە 18ی ئەیلولدا.

 ئەنچیلۆتی پێش ئەوەی لە یاری دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی لایپزیگ ببێتەوە، وتی: یارییەكی زۆر گرنگە، لایپزیگ تیپێكی مەترسیدارە و یاریزانی خێرای هەیە.

 وە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی مباپێ، وەڵامی دایەوە: ئێمە زۆر بە پەرۆشین بەو هێڵی هێرشبەرییەی کە هەمانە، لە ئێستادا بیر لە هیچ یاریزانێکی دیکە ناکەینەوە.

 وە سەبارەت بە توڕەیی مارکۆ ئەسینسیۆ، ڕوونیکردەوە: "ئەو گەنج نییە و پیشەگەرێکی  دێرین نییە، دەبێت خۆی ڕابگرێت، کاردانەوەی دوای توڕەییەکە باش بوو، وەک چۆن بە توندی ڕاهێنانی کردووە."

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکەی لایپزیگ زۆر مەترسیدارە، بۆیە دەبێت لە هێڵی بەرگریدا خۆمان ڕابگرین، ڤینیسیۆسیش گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، گرنگ ئەوەیە کە سەرنجی لەسەر یارییەکە بێت.

 وە لە کۆتاییدا وتی: بێنزیما بە باشی چاک دەبێتەوە، هەروەها بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە دەبێت.


PM:07:42:13/09/2022