کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن



دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێڕاق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی چوار شەممە پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت، 
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ ئەیلول  دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی چوار شەممە ساف دەبێت و هەندێکیش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور تۆزاوی دەبێت بەڵام لەباشوور ساف دەبێت ، لەناوچەکانی ناوەڕاستیش پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت و لە باکوریش بەهەمان شێوە دەبێت لە باشوریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.

هەروەها هاتووە، لە هەولێر پلەکانی گەرما لە ٢٥ تا ٣٩ پلە و لە سلێمانیش لە ٢٣ تا ٣٨ پلەی سەدی دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی چوار شەممە ٤٧ پلەی سەدی دەبێت کە لە پارێزگاکانی بەسڕا و نەجەف و ناسڕیە ڵەگەڵ دێوانە تۆماردەکرێن وە نرمترین پلەی گەرمیش ٢٢ پلەی سەدی دەبێت کە لە پارێزگای موسڵ تۆماردەکرێت.



PM:09:49:13/09/2022