بەڕێوەبەرێک بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

سادق روستایی مامۆستای زمانی کوردی و سەرۆکی لێژنەی پێداچوونەوەی کتێبەکانی پۆلی (١٠، ١١ و ١٢)ی زمانی کوردی، بهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مامۆستا (سادق ئەحمەد عوسمان) شارەزای پرۆگرامەکانی زمانی کوردی و بەرێوەبەری زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتی پەروەردە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد". 

مامۆستا سادق ئەحمەد روستایی، ماوەی چەندین ساڵ لە بواری پڕۆگرام سازی و زمانەوانی و ئەلف و بێی کوردی خزمەتی کردووە و بەڕێوەبەری بەشی زمانی کوردی بووە لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەکادیمیای نیشتمانی کوردی بووە. 

رۆستایی سەرۆکی لێژنەی پێداچوونەوەی کتێبەکانی پۆلی (١٠، ١١ و ١٢)ی زمانی کوردی بوو.


AM:08:36:14/09/2022