ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە بەردەم بەنزینخانەیەکی شاری سلێمانی گەنجێک گیانی لەدەستدا تائێستاش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.
بهپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو هاوڵاتیەك لە بەردەم بەنزینخانەی چیا له شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئهو هاوڵاتییە ناوی (ع، ح، ب)ە و باس لەوەدەکرێت کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و خۆی فیشەكی ناوە بەخۆیەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوه، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و هۆكاری سەرەکی خۆكوشتنەكەی ئهو گهنجهیان ئاشکرانەکردووە.