رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی

بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی لە سەرجەم پارێزگاکان کردە پشوو. 

نووسینگەی میدیای ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی مەراسیمی ئاینی چلەی ئیمام حسێن، لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی عیراق و سەرجەم پارێزگاکان، پشووی فەرمییە". 

بە بۆنەی چلەی ئیمام حسێن، ملیۆنان زیارەتكار لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق بەشداری رێوڕەسمەكان دەكەن، کە زۆربەیان دەچنە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف.


AM:08:55:14/09/2022