هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری دەداتە شۆفێرانی بارهەڵگر

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو رێگاکانی ناوشار لە کاتەکانی بەیانیدا.

 

ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکەینەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالغی شەقامەکان لە بەیانیاندا لە کاتژمێر 7 بۆ 9 ی بەیانی بۆیان نییە بێنە ناو شارەوە.

 

هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم رێنماییە نابن روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە و لێپیچینەوەی توندیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنەوە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ ناو رێگاکانی ناو شارە گەورەکان قەدەغە دەکرێت.



PM:04:12:14/09/2022